شێر و پڵنگه‌كانی کوڕه گه‌وره‌که‌ی سه‌دام حوسێن له هه‌ولێرن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای 16 ساڵ پاش مه‌رگی سه‌دام حسێن و کوڕه‌کانی سه‌رچاوه‌یێک جه‌ختی کرده‌وه که شێر و پڵنگه‌كانی عوده‌ی كوڕه گه‌وره‌ی سه‌دام حوسێن سه‌رۆک كۆماری پێشووتری عێراق له شاری هه‌ولێرن.
کوردپرێس:
سه‌رچاوه‌یێک که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ئاشکرای کرد: ئه‌و شێر و پڵنگانه‌ی عوده‌ی كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی خستنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراون، نێردراون بۆ ناوچه‌یێكی سروشتی له نزیک هه‌ولێر.
هاوكات هێرش كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناوه‌نده سروشتییه ئاشكرای كردووه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا دوو شێر و دوو پڵنگ و دوو مه‌یموون و ورچیان ناردووه بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزن و به‌خێویان بكه‌ن.
كه‌مال باسی له‌وه‌ش كردووه که ئه‌و ئاژه‌ڵانه به هه‌ماهه‌نگیی پارێزگاری به‌غدا و هه‌ولێر گوازراونه‌ته‌وه و ئێستا پارێزران و خزمه‌ت ده‌كرێن.
شایانی باسه؛ عوده‌ی سه‌دام حوسێن یه‌کێک له هیوایه‌ته‌كانی ڕاگرتنی ئاژه‌ڵ بوو به‌تایبه‌تی ئاژه‌ڵی دڕنده له‌وانه‌ش شێر و پڵنگ.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران