بڕێکى زۆر شەربەتى ئێرانى لە هەرێمی کوردستان لەناو دەبرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشى راگەیاندن و پەیوەندیەکانى دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران، رایگەیاند:"ڕۆژی شەممە ههڵساین به لەناوبردنی بڕی 730 کیلۆگرام شەربەتی ئێرانی".
کوردپرێس: لە راگەیەندراوێکدا، هاتووە:"لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و بنکەی نموونەی خۆراک، پشکنینی تاقیگەیی بۆ شەربەتەکان کرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگەیی کیمیایی دەرنەچوون".
ئاماژەى بەوەشدا،" بە پێی رێنماییەکان رێگە بە هاوردەکردنی شەربەتەکان نادرێت بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا لە نێوبردران".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران