خبر 2019-09-29 08:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داواكاری گشتی داوای زیندانی كردنی دەرهێنەرێكی كوردی تورکیا دەكات

بەشی تورکیا- داواكاری گشتیی ئامەد داوا دەكات سزای 7 بۆ 15 ساڵ زیندانی بەسەر دەرهێنەرێكی كورددا بسەپێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی كازم ئوز، دەرهێنەری ناسراوی كوردستانی تورکیا لە 24ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە دەرسیم دەستگیر كرا و بە كەفالەت ئازاد بوو، جارێكی تر داواكاری گشتیی ئامەد دۆسیەكەی جووڵاندۆتەوە.

تۆمەتێک كە بەرەوڕووی ئەو دەرهێنەرە كوردەیە، ئەندامێتی و لایەنگریە لە پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆیەش داواكاری گشتی ئامەد داوای لە دادگای تاوانە قورسەكانی ئەو شارە كردووە سزای 7 بۆ 15 ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت و دادگاش داواكاریەكەی پەسەند كردووە.

كازم ئۆز خاوەنی چەند فیلمێكە لەوانە فتۆگراف، زێڕ و باهۆز.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.