خبر 2019-09-25 15:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپە چەکدارەکان ١٣ هاوڵاتیى کوردیان لە عەفرین رفاند

بەشی سووریا- گرووپە چەکدارەکان ١٣ هاوڵاتیی کوردی گوندی ئینقەلێ و سەنەرێ-ی ناوچەی شێی عەفرینیان ڕفاندووە.

کوردپرێس: بەپێى هەواڵى ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز چەکدارەکانی سەربە لیوای سەعد بن وەقاس ١٣ هاوڵاتیی کوردی گوندی ئینقەلێ و سەنەرێ-ی ناوچەی شێی عەفرینیان ڕفاندووە.

ئاژانسەکە ئاماژەى بە ناوى ئەو کەسانە کردووە کە رفێنراون و ئاماژە بەوەش کراوە، گرووپی سەمەرقەندی سەربە دەوڵەتی تورکیا هاووڵاتییێکی گوندی دالای سەربە ناوچەی ماباتایان ڕفاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.