خبر 2019-09-25 16:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە حەفتاوچوارەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان:

سەرۆک کۆمار: وەڵاممان بە دانووستانی ژێرگوشار «نا»یە و بەس

بەشی ئێران- لە حەفتاوچوارەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند وەڵاممان بە دانووستانی ژێرگوشاری «نا»یە و بەس.

کوردپرێس: سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند من بە نوێنەرایەتی لە لایەن گەل و وڵاتەکەمەوە ڕایدەگەیێنم کە وەڵاممان بە دانووستانی ژێرگوشاری «نا»یە و بەس و درێژەی دا ئەگەر وەڵامی «ئەرێ»تان دەوێ ھەر بەوجۆرەی کە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیش ڕایگەیاندووە، تاکە ڕێگای دانووستان گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکانە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە حەفتاوچوارەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕاشیگەیاند: ڕۆژھەڵاتی ناوین لە ئاگری شەڕ و خوێنڕشتن، دەست درێژکاری، داگیرکردن، دەمارگرژیی ئایینی و فیرقەیی و توندئاژۆیی ھەڵدەکروزێت و گەورەترین قوربانیی وەھا دۆخێکیش ھەمان گەلی چەوساوەی فەلەستینە.

ناوبراو وتیشی: ھەڵاواردن، دابڕکردنی زەوی و زار، شارۆچکەسازی و قەڵاچۆ لە فەلەستینی داگیرکراودا ھەروا بەردەوامە. گەڵاڵە داسەپێنراوەکانی ئەمریکا و ڕەژیمی زایونی لەوانە «سەودای سەدە»، دیاری کردنی بەیتولموقەددەس وەک پێتەختی ڕەژیمی زایونی و لکاندنی بەرزاییەکانی جۆلان بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی دیکەوە بێ گومان بابەتێکی ھەرەس ھاتوو دەبێت.

حەسەن ڕۆحانی لە درێژەی وتاردانەکەی زیاتر وتی: ئێران سەرباری کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام ھەتا ساڵێکی دیکەش ھەروا پابەندی ڕاپەڕاندنی تەواوی بەڵێنەکانی دەبێت، وتیشی: ئێمە بۆ ڕێزنان لە بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەرفەتمان دایە ئەورووپا ھەتا بەڵێنە یانزە بڕگەییەکانی بۆ قەرەبوو کردنەوەی کشانەوەکەی ئەمریکا ڕاپەڕێنێ، کەچی بەداخەوە بەس کۆمەڵێک قسەی جوانمان بیست و ھیچ ھەنگاوێکی کارامان لێ نەبینن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.