هەشت ملیۆن دینار دەدرێت بەو پەنابەرە عێراقییانەی دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان
کوردپرێس: له راگهیهندراوێكی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقدا هاتووه: لەبەرنامەی وەزارەتی کار و کاروبار بۆ پێدانی قەرز بەو کەسانەی کە پرۆژەیێک ئەنجام دەدەن، ئەو کەسانەش کە لە وڵاتانی دەرەوە (یەکێتی ئەورووپا) دەگەڕێنەوە بڕەی ههشت ملیۆن دیناریان پێدەدرێت.
عەلی عەباس جیهانگیر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد؛ وەزارەتەکەیان توانیویەتی بەشێک لە بەرنامەی کاری قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروبار تەرخان بکات بۆ ئەوانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە عێراق و سودمەند بن لەسەرجەم قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروباری حکوومەتی عێراق، ئەوەش بۆ ئەوەى لەکاتى بڕیارى گەڕانەوەیاندا بتوانن پڕۆژەیەک دابنێن.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دهشڵێت: ئەو کەسانەی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن قەرزەکانیان لەچوارچێوە پرۆگرامی قەرزی بچووکی پرۆژەکاندا پێ دەدرێت ئەوەش دوای ئەوەی رادەهێنرێن کە چۆن پرۆژەکانیان بەڕێوەببەن پاشان خاڵیان پێ دەدرێت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی ناوەکانیان هەڵدەبژێردرێت و قەرزەکەیان پێ دەدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران