سه‌رۆک کۆماری عێراق و باڵیۆزی ویلاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جەخت لە هێور کردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق، پێشوزایی کرد لە باڵیۆزی ویلاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و لەمیانی کۆبوونەوەیاندا پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ماسیۆ تیوڵەر، باڵیۆزی ویلاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و له‌میانی دیداره‌که‌دا به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات باسی لێوەکرا.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا دوایین پێشهاته سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و جیهان تاوتوێ کرا و هەردوولا دووپاتیان کردەوە: "پێویستە ئاڵۆزیه‌کان هێور بکرێنەوە و بۆ کۆتایی هێنان بە گرژیەکانی ناوچه‌که رێگەی گفتوگۆ بگیرێتەبەر، تا ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیھاندا پارێزراوبێت".
لە هەمانکاتدا چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی ئاسۆی هاریکاری له گشت بواره‌کان له پێناو خزمەت کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو وڵات دووپات کرایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران