خبر 2019-08-18 15:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: هێزەکانی سەر بە تورکیا پارە لە کوردەکانی عەفرین دەسێنن

بەشی سووریا- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سەر بە فیرقەی ئەلحەمزەی سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕێگەیێکی نوێیان داناوە بۆ پارە سەندن لە هاووڵاتییانی کوردی ناوچەکە.

کوردپرێس:

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپـۆرتێکیدا دەڵێت ئەندامانی ئەو هێزە لە ناوچەی باسووتە و بورج عەبدالۆ و عێندارەی عەفرین بە ناوی جەژنانەوە پارەیان لە خەڵکی سەندووە و هەر خێزانێک باخی هەبێت و بەروبوومەکەی کۆ کردبێتەوە 5 هەزار لیرەی سووریـیان لێسەندوون.

دەشڵێت ئەم پـێشێلکاریـیانە بەردەوام بەرامبەر ئەو هاوڵاتیـیە کوردانە دەکرێن کە ڕاگواستنیان ڕەتکردووەتەوە.

ڕوانگەکە پاشان ئاماژە بۆ گرووپی سوڵتان مورادی سەر بە تورکیا دەکات کە دەستیان گرتووە بەسەر گوندی کۆبلاکی سەر بە شارۆچکەی شەران و بڕی 200 دۆلاری ئەمەریکایی لەو خێزانانە دەسێنن کە کرێچین. دەڵێت ئەگەر بێت و ئامادە نەبن ئەو بڕە پارەیە بدەن ئەوا هەڕەشەی دەرکردن و دەستگیرکردنیان لێدەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.