خبر 2019-08-19 04:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق و باڵیۆزی ئێران جەخت لە بەهێز کردنی ئاشتەوایی و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی یەکشەممە،2019/8/18 بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرا.

بەپێى راگەیەندراوێکى نووسینگەى سەروکایەتى عێراق لە كۆبونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات بکات.

ھەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا و جەختیش لە پێویستیی ھێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و بەھێزکردنی ئاسایش و ئاشتەوایی لە ناوچەکەدا کرایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.