گفتگو 2019-07-02 08:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسی ئابوور و کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

ئیداره‌ی خۆسەر وەرزێرە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوو دەکاتەوە

بەشی سووریا- سەرۆکی ئابووری و کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاری داوە ئەو خسارەی بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە زەوینە کشتووکاڵییەکان بە وەرزێران گەیشتووە قەرەبوو بکاتەوە.

سەلمان باودۆ سەرۆکی ئابووری و کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە قەرەبوو کردنەوەی وەرزێرە زیان پێگەیشتووەکان و وتی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کۆمیتەیێکی پێک هێناوە و سەرقاڵی نرخاندنی زیان و زەرەرەکانی ئاگرکەوتنەوەیە.

ناوبراو درێژەی دا: ڕاسپاردەکانی ئێمە بە وردی خەریکی تاوتوێ کردنی خەسارەکانن بۆ ئەوەی بتوانن ئاماری دروست بەدەست بێنن و زیانی وەرزێرەکان قەرەبوو بکەنەوە.

سەلمان باودۆ ئیدیعاشی کرد کە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و تورکیا و داعش ئاگریان بەرداوەتە ناوچەکانی ئێمە و 10 کەس لە دەستگیر کراوەکان کەسانێکن کە بە قازانجی حکوومەتی سووریا کار دەکەن.

سەرۆکی ئابووری و کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەبیری هێنایەوە ئەم گرووپانە هەوڵ ئەدەن ئەمنیەت و سەقامگیریی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هێزە کوردەکان تێکبدەن و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو هەوڵێک دەدەن.

سەلمان باودۆ ئاماژەی بە ڕێژەی خەسارەکان دا کە لە بەروبوومی کێڵگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کەوتووە و ڕایگەیاند: نرخاندنە بەراییەکان نیشان دەدەن لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکاندا 33 ملیۆن دۆلار خەسار لە وەرزێرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کەوتووە. ناوبراو زیادی کرد لە ئاگرکەوتنەوەکاندا زیاتر لە 45.500 هێکتار زەوینی گەنم و جۆ و زیاتر لە 2500 دار خەساریان بەرکەوتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.