داعش به‌رپرسی ورووژاندنی هاووڵاتییانی عه‌ره‌به له دێره‌زوور
ڕێزان گۆلۆ فه‌رمانده‌یێکی هێزی سووریای دیموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له دیمانه‌یێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێسدا ئاماژه به ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌مدواییه‌ی هاووڵاتییانی عه‌ره‌بی پارێزگای دێره‌زوور ده‌کات که له‌لایه‌ن هێزی کورد- عه‌ره‌به‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ده‌ڵێت: داعش به‌رپرسی بشێوی و بێ‌نه‌زمیی ئه‌مدواییه له دێره‌زووره. له کاتی په‌لاماری هێزی سووریای دیموکرات بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌کانی داعش 4 ڕێکخه‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دێره‌زوور ده‌ستگیر کران و ژماره‌یێک لافیته و برۆشووری ناڕه‌زایه‌تیش که‌شف کرا.
ناوبراو گوتیشی: داعش ده‌یهه‌وێت له ڕێگای کۆڵه‌که‌ی نوستووی خۆی و دروست‌کردنی بشێوی له‌و پارێزگایه ئاسایشی ناوچه‌که تێکبدات که هێزه‌کانی ئێمه پیلانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌یان پووچه‌ڵ کرده‌وه.
ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی سووریای دیموکرات ئاماژه به ئامانجی هێزی کورد- عه‌ره‌ب له ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی نوێ له پارێزگای دێره‌زوور ده‌کات و ده‌شڵێت: کۆڵه‌که‌ی نوستووی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌یویست ئۆپه‌راسیۆنی خۆکوژی له هه‌ندێک شار له‌وان ڕه‌قه ئه‌نجام بدات که ژماره‌یێکی زۆریان له‌لایه‌ن هیزی سووریای دیموکراته‌وه ده‌ستگیر کران.
ڕێزان گۆلۆ گوتیشی: هێشتا مه‌ترسییه‌کانی داعش له‌ناو نه‌چووه و پاشماوه‌کانی ئه‌م گرووپه ده‌یانویست بشێوی له ناوچه‌که دروست بکه‌ن که دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ئۆپه‌راسیۆنێک بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌کانی داعش له بیابان ئه‌نجام درا و له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا ژماره‌یێکی زۆر چه‌کداری داعش ده‌ستگیر و ده‌ست به سه‌ر ژماره‌یێکی زۆر چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه گیرا.
ناوبراو زیادی کرد: له ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا دوو هه‌زار هێزی سووریای دیموکرات به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان توانییان په‌لاماری حه‌شارگه‌کانی داعش بده‌ن و چه‌ندین سه‌رکرده‌ی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌ستگیر بکه‌ن.
ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی سووریای دیموکرات جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه به مه‌به‌ستی جێگیربوونی ئاسایش له ناوچه‌که‌یه و ئه‌گه‌ر که‌سێک گومان‌لێکراو به هاوکاری له‌گه‌ڵ داعش نه‌بێت هیچ مامه‌ڵه‌یێکی جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا ئه‌نجام نادرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران