خبر 2019-03-05 15:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سووریا دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- محەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند بەم زووانە سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە بەشار ئەسەد کۆ دەبێتەوە.

کوردپرێس:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی "الفرات"ی ڕاگەیاند لە سەر بانگهێشتی فەرمیی بەشار ئەسەد بەم زووانە سەردانی وڵاتی سووریا دەکات و لە دیمەشق لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

زەریف بە "الفرات"ی وتوووە بەشار ئەسەد بە فەرمی بانگهێشتی کردووە کە سەردانی دیمەشق بکات و ئەویش بانگهێشتەکەی قبووڵ کردووە و بەم زووانە سەردانەکەی بۆ دیمەشق ئەنجام دەبێت.

شیاوی ئاماژەیە حەفتەی ڕابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بە سەردانێکی نافەرمی و ڕانەگەیندراو گەیشتە تاران و پاش سەردانەکەی ئەسەد وەزیری دەرەوەی ئێران نامەی دەست لە کارکێشانەوەی پێشکەش کرد و لە بارەی هۆکاری دەست لە کێشانەوەکەشی وتبووی حورمەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕانەگیراوە لەبەر ئەوەی ئەو وەزارەتە ئاگاداری سەردانەکەی ئەسەد نەکرابوو. هەندێک لایەنی دیکەش دەڵێن سەردانەکە فەرمی نەبوو و تەنیا بۆ سوپاسگوزاری کردنی دەوڵەتی سووریا لە حکوومەتی تاران بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.