خبر 2019-03-05 16:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران: هەڕەشەی زۆرمان لەسەرە / دەبێت ئامادەی شەڕی نیابی بین

بەشی ئێران/ کوردی- فەریق ڕوکن محەمەد باقری لە لێدوانێکدا وتوویەتی: "دوژمنانی ئێران و نایبەکانیان بە هەموو جۆرێک هەڕەشە لە ئێران دەکەن بەڵام ئێمە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هەڕەشەیێک دەبینەوە."

کوردپرێس:

فەریق ڕوکن محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی خولی سەربازیی "دافووس"دا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "زلهێزانی جیهان و نایبەکانیان بە شێوازی جۆربەجۆر هەڕەشە لە ئێران دەکەن و پێویستە ئێمەش خۆمان بۆ شەڕی نیابی ئامادە بکەین و توانای وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانمان هەبێت."

فەریق باقری لە لێدوانەکەیدا زیادی کرد: دوژمنانی ئێران ددانیان بەوەدا ناوە کە ناتوانن لە ڕێگەی وشکانی و زەمینییەوە هەڵبکوتنە سەر ئێران بۆیە باسی مووشەک و هێرشی ئاسمانییان کرد و کە وەڵامی ئەو هەڕەشانەشمان دایەوە دوژمنان بێ هیوا بوون.

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بە لێدوانەکەی ڕابەری باڵای ئێرانیش کرد کە وتبووی کاتی ئەوە بە سەر چوو کە کەسێک بیهەوێت گورزێک بوەشێنێت و هەڵبێت. ئێستا هەموو فیعلێک ڕەدفیعلێکی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.