خبر 2019-03-05 15:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: واز لە پۆستەکەم دەهێنم

بەشی ئێران/ کوردی- بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا وتوویەتی بەم زووانە واز لە پۆستەکەی دەهێنێت و کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکرێت.

کوردپرێس:

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا وەڵامی پرسیارێکی هەواڵنێری "ئیسنا"ی دایەوە پشتڕاستی کردەوە کە واز لە پۆستەکەی دەهێنێت و بەم زووانە کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکرێت.

بەهرام قاسمی ماوەی دوو ساڵە وەکوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کار دەکات و بڕیارە پاش ئەوەی پڕۆتۆکۆل و پەیڕەوی پێویست ئامادە کرا واز لەو پۆستە بهێنێت و وەکوو باڵوێزی ئێران لە فەڕەنسا ئەرکی نوێ بگرێتە ئەستۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.