خبر 2019-03-03 16:49 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی کوردستان داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات تەرمی ئێزدییە کۆمەڵکوژکراوەکانی سووریا بهێننەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکەوە ئیدانەی سەربڕینی كچانی ئێزدی لە باغۆز دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژبەڕۆژ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەرەو لاوازی و لەناوچوون دەچێت.

کوردپرێس:

سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە ئەمڕۆ 3ی ئاداری 2019 بڵاوی كردۆتەوە بەتوندی ئیدانەی سەربڕینی 50 كچ و ژنی كوردی ئێزدی لەلایەن تێرۆریستانی داعش لە باغۆزی سووریا دەكات و داوا لە حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ڕێوشوێنی یاسایی و پێویست بگرنە بەر بۆ هێنانەوەی تەرمی قوربانییەكان.

بەیاننامەکەی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: “ئەم كردەوەیەی تیرۆرستان جارێكی دیكە تاوانە كۆمەڵكوژییەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بیر دەخاتەوە، كە لەدژی كوردانی ئێزدی و سەرجەم ئایین و نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان ئەنجامیان دا”.

رۆژبەڕۆژ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەرەو لاوازی و لەناوچوون دەچێت، هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا، رۆژانە پەردە لەسەر چەندین تاوانی نەگریسی ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە دژ بەمرۆڤایەتییە هەڵدەدرێتەوە، دوا تاوانیش ئاشكرابوونی كوشتنی ژمارەیەك ژن و كچی پاكیزەی كوردانی ئێزدییە لەشاری باغۆزی سوریا. بەپێی سەرچاوە سەربازی و میدیاییەكانی بەریتانیا داعش 50 كچ و ژنی كوردی ئێزدیی بەشێوەیەكی دڕندانە سەربڕیوە. ئەم هەواڵە جارێكی تر تاوانە كۆمەڵكوژییەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشمان بیردەخاتەوە كە لەدژی كوردانی ئێزدی و سەرجەم ئاین و نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان ئەنجامیان دا.

لە كاتێكدا بەناوی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە گەورەیەی تیرۆریستانی داعش دەكەین كە لەگوندی (باغۆز)ی سەربەپارێزگای دێرزوری سوریا دژی ژمارەیێک لەخوشكان و كچانی كوردی ئێزدی ئەنجامیانداوە، هاوكات داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدرالیی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەداواداچوون و رێوشوێنی یاسایی و پێویست بگرنەبەر بۆ هێنانەوەی تەرمی قوربانییەكان و بەدۆكیۆمێنتكردنی بەڵگەنامەكانی ئەم تاوانەو سەرجەم تاوانەكاتی تری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەتاوانی نێودەوڵەتی ناو دەبرێن وەكو تاوانەكانی جینۆساید و تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ .

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان

2019/3/3

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.