خبر 2019-03-03 16:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوسرە 10 ئەندامی داعشی ئێعدام کرد

بەشی سووریا- گرووپی تیرۆریستیی تەحری شام کە پێشتر بە "نوسرە" ناسرابوو 10 تیرۆریستی داعشی لە سێدارە دا.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی دیواری تورکیا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیییەکانەوە دەست کەوتوون گرووپی تیرۆریستیی نوسرە لە هەڵمەتێکدا 10 تیرۆریستی داعشی لە ڕیستۆرانتێکدا کوشتووە ئەوەش وەک کارداناوەیێک بەرانبەر جووڵەی تیرۆریستیی داعش دژ بە نوسرە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە تیرۆریستانی نوسرە بە قوماشێکی ڕەش سەروچاوی تیرۆریستانی داعشیان داپۆشیوە و بە گوللە لە مێشکی ئەو تیرۆریستانەیان داوە.

هەر لە هەواڵێکی دیکەشدا ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیێندرا کە 8 تیرۆریستی داعش بە دەست تیرۆریستانی نوسرە کوژراون.

ئەگەرچی داعش و نوسرە لەباری عەقڵییەت و ئایدیالۆجییەوە لێک نزیکن بەڵام ساڵانی ساڵە دژی یەکن و ئەوەش لە کاتێکدایە داعش لە گوندی باغۆزی سووریا دوایین هەناسەکانی دەکێشێت و لەلایەن کورد و هاوپەیمانانەوە گەمارۆ دراوە بەڵام نوسرە بە ناوی نوێی خۆیەوە (تحریالشام) لە سەرەتای 2019وە ڕووبەرێکی فراوانی ناوچەی ئیدلیبی داگیر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.