خبر 2019-03-03 15:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەیاننامەی نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکرانی شاسوار عەبدولواحیدەوە

پاش دەستگیرکرانی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەو جووڵانەوەیە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا هەڵوێستی نواند و رایگەیاند، دادگا بە پێشێلکردنی یاسا شاسوار عەبدولواحیدی دەستگیر کردووە.

کوردپرێس:

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (٣ی ئازاری ٢٠١٩) جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد، دادگا بە پێشێلکردنی یاساکانی ئەم وڵاتە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەکەیانی دەستگیر کردووە.

لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەدا ئارام سەعید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە دا، کەیسەکە بە سیاسی کراوە و ئەمەش درێژەپێدانی بەکارهێنانی یاسایە لەلایەن هەردوو حزبەکەوە دژی نەیارەکانیان.

وەک هەڵوێستی نەوەی نوێیش رایگەیاند، "ئەگەر هەوڵە یاساییەکانمان سەرنەگرێت، بژاردەی جووڵانەوە و کاری مەدەنیمان لە بەردەستدایە بۆ بەرگریکردن لە سەرۆکی جووڵانەوەکەمان."

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقیش ئاماژەی بەوە دا، دەستگیرکردنەکەی شاسوار عەبدولواحید بڕیارێکی سیاسییە نەک یاسایی.

داواشی کرد، دادگا لە بابەتە سیاسییەکان دوور بخرێتەوە و شاسوار عەبدولواحیدیش ئازاد بکرێت.

دوای ئەوەى ئەمڕۆ ٣ی ئازار، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جۆڵانەوەى نەوەى نوێ چووە دادگای سلێمانی و ڕایگەیاند، ئەوان ڕێزی یاسا دەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.