مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ: سزاکانی سه‌ر ئێران بۆ ناوچه‌که زۆر مه‌ترسیداره
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ی ئاداری 2019 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له میانی به‌شداری كردنی له "كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری باڵیۆزانی فه‌ڵه‌ستین له وڵاتانی ئه‌ورووپادا" كه له ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه چوو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و جارێکی دیکه باسی له سزاكانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران کرد و گوتی: "سزاكانی سه‌ر ئێران به ڕه‌وا نازانین و پێمانوایه كه گۆشه‌گیركردنی ئێران به‌و شێوه‌یه بۆ ناوچه‌كه زۆر مه‌ترسیداره".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به بابه‌تی به‌یتولموقه‌ده‌س کرد و ڕای‌گه‌یاند: "پاراستنی پێگه‌ی مێژوویی و یاسایی‌ی قودس یه‌كێكه له كاره پێشینه‌یییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان. ئه‌وه به لای ئێمه‌وه دۆزێكی پیرۆزه. هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایێک ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له قودس ده‌گوزه‌رێت ببێته مایه‌ی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. ئیسرائیل له جێی ئه‌وه‌ی وانه له پێشهاته‌كان وه‌ربگرێت، هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه دووباره ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامی داون. ئیسرائیل كه به‌رده‌وامه له گه‌مارۆ نامرۆڤانه‌كه‌ی غه‌ززه، كه‌مپینی بێ‌به‌زه‌ییانه دژ به چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات. هه‌رچی ئیسرائیل چالاكییه نایاسایییه‌كانی چڕتر بكاته‌وه، ئێمه له مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تیدا زیاتر هه‌وڵ بۆ ئاشتی و دادپه‌روه‌ری ده‌ده‌ین."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران