خبر 2019-03-03 11:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری سەقز و بانە لە پەرلەمان:

خەڵک وەڕەزن لە دۆخی ئابووریی وڵات

بەشی کوردستان- نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: لە بارودۆخی ئابووریی ئێستادا خەڵک زۆر تووڕە و وەڕەزن، چوونکە زۆرینەیان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان لە گوشاردان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسێن بیگلەری نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە ئاماژەی دا بە جیاوازیی پێگەی ئابووریی خەڵک لە چینە جیاوازەکاندا و وتی: ژمارەیێک کەس داهاتی ملیاردییان هەیە و هەندێک کەسیش بە بڕوانامەی زانستییەوە ئامادەن بۆ داهاتێکی کەمی یەک ملیۆنی یا 500 هەزار تمەنی کار بکەن.

ناوبراو زیادی کرد زۆرینەی خەڵک بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان تووشی کێشە و گرفتن و ئەگەر ببینن هەندێک کەس بە ئۆتۆمبێلی ملیاردییەوە لەپێش چاویان دەخولنەوە زۆر نیگەران و تووڕەیان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.