مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کرد و له دیداره‌که‌دا بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته‌كان و گۆڕانكاری و هاوكێشه‌كان له ئاستی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 21ی 1ی 2019 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته‌كان و گۆڕانكاری و هاوكێشه‌كان له ئاستی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی و زه‌رووره‌تی یه‌کده‌نگیی لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران