وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
به‌شی تورکیا- وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له په‌یوه‌ندییه‌که‌دا دوو لایه‌ن باسیان له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له سووریا و پرسه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه ده‌ستکه‌وتوون ڕۆژی دووشه‌ممه (21-1-2019) مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا تاوتوێی دۆخی سووریا و هاوئاهه‌نگیی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له ناوچه‌که و هه‌روه‌ها پرسی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا کراوه.
مایک پۆمپیۆ له گفتوگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی پابه‌ندی وڵاته‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا دووپات کردوووه‌ته‌وه و هاوکات جه‌ختیشی له گرنگیی پاراستنی هێزه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که کردوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران