هه‌سه‌ده زیاتر له هه‌زار هاووڵاتی له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لێپرسراوانی سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به پاڵپشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش بۆ پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای دێره‌زووری سووریا له تیرۆرستانی داعش له سوسه و باغوز فه‌وقانی و شه‌عفه و هه‌جین هێرشی فراوانیان كردۆته سه‌ر تیرۆرستانی داعش و چه‌ند ناوچه‌یێكیان كۆنتڕۆڵ كردۆته‌وه.
هاوكات له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا (هه‌سه‌ده) توانیویه‌تی زیاتر له هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌ستی تیرۆریستان ڕزگار بكه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گه‌مارۆ دراون و وه‌ک بارمته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
هاوكات ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕای‌گه‌یاندوووه که له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 200 هاووڵاتی مه‌ده‌نییان له ده‌ست تیرۆریستان ڕزگار کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران