عه‌بدولمه‌هدی ناوی دوو كاندیدی دیكه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده یه‌كلایی كرده‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ناوی دوو كاندیدی دیكه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد تا متمانه‌یان پێبدرێت.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی كراوه، ناوی هه‌ر دوو كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، ئه‌ركان قادر وه‌لی كه‌ریم بیبانی كه دادوه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی كه‌ركووكه بۆ پۆستی وه‌زیری داد له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كاندید كراوه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران