ته‌قینه‌وه‌یێک له عه‌فرین ڕووی دا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ئیداره‌ی عه‌فرین به ئاژانسی هاوارنیووزیان ڕاگه‌یاند که دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو (18ی کانوونی دووهه‌می 2019) ته‌قینه‌وه‌یێک له گه‌ڕه‌كی مه‌حموودیه له شاری عه‌فرین ڕووی دا و تا ئێستا هۆکار و زیانه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که نازاندرێت.
ئه‌وه دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یێک له شه‌قامى سندوسى سه‌نته‌رى شارى مه‌نبه‌ج ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 10 که‌س له‌وان دوو سه‌ربازی ئه‌مریکی گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یێکی دیکه‌ش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه چه‌ند دووکانێک و چێشتخانه‌یێكى کردۆته ئامانج و له‌و كاته‌شدا چوار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له نزیک ته‌قینه‌وه‌كه بوون و دوووانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و دواتر به فڕۆكه‌یێكى تایبه‌ت گوازراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران