ئه‌شواق جاف: دانووستانی حیزبه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی دانووستانی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف به هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن نیووزی ڕاگه‌یاندوووه: هێشتاکه گفتوگۆی نێوان حیزبه خاوه‌ن کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر داڕشتنی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان و پێکهێنانی هه‌ندێک لیژنه بۆ موناقشه له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه و دابه‌ش‌کردنی پۆسته وه‌زارییه‌کان به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که هه‌ندێک له فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان حه‌ز ده‌که‌ن ببنه ئۆپۆزیسیۆن و پارتی دیموکرات ڕێز بۆ بڕیاری ئه‌وان داده‌نێت و ده‌ڵێت: به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کاندیده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران