هه‌سه‌ده دوو داعشی به ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکی ده‌ستگیر ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی کانوونی دووهه‌می 2019 هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که له ئۆپراسیۆنێکدا له پارێزگای دێره‌زوو هێزه‌کانیان به هاوکاریی هاوپه‌یمانه‌کانیان -که ئه‌رکیان پاراستنی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییی کورده له ناوچه‌کانی سووریا- چه‌ند چه‌کداری داعشیان ده‌ستگیر کردوووه که دوو که‌س له‌و چه‌کدارانه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکین.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کردوووه که هه‌ر له ناو داعشییه ده‌ستگیرکراوه‌کانیشدا خه‌ڵکی پاکستان و ئیرلهنداشیان تێدایه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یێک له ناو چێشتخانه‌ی (ئه‌لئومه‌را)ی شاری مه‌نبه‌ج 19 که‌س کوژران و ژماره‌یێکی دیکه‌ش بریندار بوون که چوار له کوژراوه‌کان سه‌ربازی ئه‌مریکی بوون و دوای ڕووداوه‌که‌ش هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانان ڕێوشوێنی توندیان گرته‌به‌ر بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که له پشت ته‌قینه‌وه‌که بوون.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران