خبر 2019-01-17 05:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتی داوا دەکات ڕێگری لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان لە کەرکووک بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا دەکات ڕێگری لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان لە کەرکووک بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: پاش ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکووک و هەروەها پرسی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان دەبێت هەموو حیزبێکی سیاسیی ئەم پارێزگایە هەڵویستی جیددی و یەکسان بەمەبەستی دابەزینی گرژییەکان بگرنە بەر.

سوورچی جەختی لەسەر ئەوەش کرد کە حیزبە سیاسییەکان دەبێت بەرژەوەندیی وڵات بخەنە پێشەوەی بەرژەوەندیی حیزبی و پرسی پارێزگای کەرکووک دەبێت بەشێوەی جیددی تاوتوێ بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.