ئێران پێنج شاری پیشەسازی لە عێراق دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری دا پێنج شاری پیشەسازی گەورە لە عێراق دروست بكات، كە دووانیان دەكەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسین مەحموود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: حكوومەتی ئێران پلانێكیان داناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئابڵوقەی ئابووری، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاریان داوە پێنج شاری پیشەسازی لە عێراق بكەنەوە.
ناوبراو وتیشی: لەو پێنج شارە پیشەسازییە، دوانیان لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، كە یەكێكیان لە سلێمانی دەبێت و ئەوی دیكەش دەكەوێتە ناوچەی گەرمیان، كە هەموو كاروبارێكی یاسایی بۆ دروست كردنیان تەواو بووە.
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران، ئاشكراشی كرد، كۆماری ئیسلامی بڕیاریشی داوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵبگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران