کۆشکی سپی کوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له ته‌قینه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج پشتڕاست ده‌کاته‌وه
به‌شی جیهان- ته‌قینه‌وه‌یێک له مه‌نبه‌ج ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س كوژران و واشنتۆنیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت که چوار سه‌ربازیان له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆشكی سپی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 16ی کانوونی دووهه‌می 2019ی مه‌نبه‌جدا چوار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان كوژراون.
به‌هۆی تهقینهوهیێکهوه له به‌رده‌م چێشتخانه‌ی قهسرولئومهرا له شه‌قامی سوندوسی ناوه‌ندی شاری مه‌نبج 10 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا که چواریان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی بوون و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
لای خۆشیه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگهیاندوووه كه ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكی هاتوچۆی ئاساییی هاووڵاتییان بوووه له به‌رده‌م چێشتخانهیێک له ناو بازاڕی مه‌نبه‌ج و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و به هه‌لیكۆپته‌ر كوژراو و برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران