جووڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرەی ئیسڵاحی عێراقی هاوپەیمانێتییێکیان راگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی بەرەی ئیسڵاحی عێراقی سەردانی بارەگای سەرەکیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی جوڵانەوەکە کۆبوونەتەوە.
کوردپرێس:
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکیان لەگەڵ بەرەی ئیسڵاح پێکهێنانەوە و لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵدەدەن لە داهاتوودا وەک هاوبەشێکی سیاسیی بمێننەوە بۆ ئەوەی دید و هەڵوێستێکی نیشتمانییان هەبێت.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە...
لە ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران