خبر 2019-01-15 13:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتى و گۆڕان بۆ یەکخستنى ڕوانگەیان لەسەر كارنامەی حكوومەت دوو لیژنە پێکدەهێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شاندى پارتى و گۆڕان لە مەکۆی سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى کۆ بوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێکیشدا ئاشکرایان کردووە، بریاردراوە دوو لیژنە دروست بكەن بۆ یەكخستنی روانگەی هەردوولا لەسەر كارنامەی حكومەت.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیەنراوى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەو دوو حزبە لیژنەیەكیش بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكوومەت پێکدەهێنرێت.

پارتى دیموکراتى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان ئاماژەیان بەوەش کردووە، هەردوولا جەختیان كردەوە لەوەی دەبێت پەلە بكرێت ‌و چیدی پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت ‌و رێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێش یەکێتى و پارتى کۆ بوونەوە و ڕایانگەیاند، لیژنەیێک لەسەر پرسی پێکهێنانى کابینەى نوێی حکوومەت پێکدەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.