سه‌رۆكی وه‌قفی سوننه‌كانی عێراق: پاڵپشتی كردن له‌ئێران دژی سزاكانی ئه‌مریكا ئه‌ركێكی شه‌رعییه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له عێراق، پاڵپشتیكردن له‌ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به "ئه‌ركێكی شه‌رعی" ده‌زانێت.
کوردپرێس:
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری دره‌وه‌ی ئێران، شێخ عه‌بدوله‌تیف هه‌میم سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له عێراق رایگه‌یاند، "پاڵپشتیكردن له‌ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه‌ی ئه‌مریكا خستوونیه‌تیه سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئه‌ركێكی شه‌رعییه"
یه‌كه‌م جار نیه سه‌رۆكی وه‌قفی سوننه‌كانی عێراق به‌سوودی ئێران لێدوان ده‌دات، ساڵی ڕابردووش ناوبراو پێشوازی له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس كرد، دواتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بوه‌وه، كه سوله‌یمانی پاڵپشتی له دانانه‌وه‌ی هه‌میم له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران