شاندی یەکێتی و پارێزگاری کەرکووک جەخت لەسەر پێبەند بوون بە دەستووری عێراق دەکەنەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسنگەی ڕاکان سەعید جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند کە ناوبراو لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆ بوونەتەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر گفتوگۆ و سەقامگیر کردنی ئاشتی و ئارامی لە پارێزگای کێشەلەسەری کەرکووک کردۆتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە پارێزگاری کەرکووک لەگەڵ شاندەکەی یەکێتی ڕێگاکانی تۆکمە کردنی برایەتی و ئاشتی لەو پارێزگایە و پشت بەستن بە گفتوگۆی سازندەیان تاوتوێ کردووە.
لە دیدارەکەدا هەروەها جەخت کراوە لەسەر گرنگایەتیی پێبەند بوون بە دەستووری عێراق و هەوڵ دان بۆ نزیک کردنەوەی ڕا و بۆچوونەکان.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەم دواییانەدا لە لایەن یەکێتییەوە لە سەر بنکەو بارگاکانی لە کەرکووک کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و سەرکردە عەرەب و تورکمانەکان ئەو کاریان بە پێشێل کردنی دەستووری عێراق لە قەڵم دا.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران