لە حەویجە ته‌قینه‌وه‌یێک 4 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەقینەوەی بۆمبێک لە ڕێگەی خۆڵی نزیک گوندی الحهوائجی سەربە ناحییەی عەباسی له سنووری قەزای حەویجە، 4 كه‌س بوونه قوربانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی كوردستان 24 رایگه‌یاند له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌سه‌ر رێگای خۆڵ، له نزیک گوندی حهوائجی سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌باسی، كه‌سێک كوژرا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی حه‌وێجه پشتڕاستی كرده‌وه، سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئه‌ندامی دوو خێزانن و خه‌ڵكی گوندی حهوائیجن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران