خبر 2019-01-14 05:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زه‌ریف:

عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕۆڵى به‌رهه‌م ساڵح له‌ سه‌ردانه‌که‌ى بۆ ئێران به‌رز ده‌نرخێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدى خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌و گفتوگۆیانه‌ى سه‌رۆککۆمار له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانى باڵاى ئێران ئه‌نجامی داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 13ی کانوونی دووهه‌می 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران کۆ بوویه‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ به‌غدا ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا بنیاد بنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خۆشحاڵیی خۆى به‌ گفتوگۆکانى سه‌رۆککۆمارى عێراق به‌رهه‌م ساڵح ده‌ربڕیوه‌ که‌ له ‌کاتى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ ئێران له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته‌ باڵاکانى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامی داوه‌.

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق هیواى خواستوووه‌ که‌ ئه‌و سه‌ردانانه‌ ببێته‌ هۆى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانى نێوان عێراق و ئێران و دووپاتیشی کردۆته‌وه‌ که‌ به‌غدا ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا بنیاد بنێت و گه‌شه‌ى زیاتر له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ر دوو وڵات ببینێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.