ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق:
داهاتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک ڕاده‌ستی هه‌رێمی کوردستان ناکرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: داهاتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک ڕاده‌ستی هه‌رێمی کوردستان ناکرێت به‌ڵکوو ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عبوودی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی گوت: تێکڕای داهاتی نه‌وتی عێراق به‌تایبه‌ت داهاتی نه‌وتی پارێزگای که‌رکووک ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کرێت و به‌غدا به‌شه‌بودجه‌ی داهاتی نه‌وته‌که ڕاده‌ستی پارێزگاکانی عێراق ده‌کات و ڕاده‌ستی هه‌رێمی کوردستانی ناکات.
ناوبراو ئاماژه به پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا به‌شه‌بودجه‌ی پارێزگاکانی عێراق به ئامانجی جێبه‌جێکردنی گه‌ڵاڵه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاد ده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران