فه‌رمانده‌یێكی حه‌شدی شه‌عبی: هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له شنگال ناهێڵرێن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خال عه‌لی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی لالشی حه‌شدی شه‌عبی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ نه‌وا سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی 27 پێشمه‌رگه‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخانی له شنگال ده‌ستگیر كرد وتی: "ئه‌وانه سه‌ر به پرۆسه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا بوون".
ناوبراو وتیشی: "بڕیارێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕێكخراوێک كه چه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تی عێراقدا نییه له ناو شنگال نه‌مێنن چوونكه دۆخی ئه‌و شاره هه‌ستیاره و هێزی جۆراوجۆر له شاره‌كه‌دان و هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و ئه‌منی له شاره‌كه كه‌مه".
خال عه‌لی ڕوونیشی کرده‌وه له ئێستادا هه‌ندێک چه‌كدار هه‌ن سه‌ر به یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) و ههندێكیتر سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و هه‌ندێكیش سه‌ر به پێشمه‌رگه‌ن به‌وهۆیه‌وه ئامانجی ئه‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه نه‌هێڵرێت هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له ناو خه‌ڵک و له ناو شنگالدا بمێننه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران