گفتگو 2018-01-02 05:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی یاساییی پەڕلەمان:

هاووڵاتییان لە کەشێکی ئارامدا داواکانیان ئاراستە بکەن

بەشی دیمانە/ ئێران- فەرهاد تەجەری خۆپیشاندانی یاسایی بە مافی هاووڵاتییان دەزانێت و دەڵێت: لە مادەی 27 دەستووری ئێراندا باسی گردبوونەوەی ناڕەزایی بەشێوازی هێمن و یاسایی کراوە و ئەوە مافی هاووڵاتییانە بە بێ توند و تیژی ناڕەزاییی خۆیان دەرببڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەرهاد تەجەری ئەندامی کۆمیسیۆنی یاسایی لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیەوە ڕای­گەیاند: لە دەستووردا مافی ناڕەزایی دەربڕین بە هاووڵاتییان دراوە و خەڵکی دەتوانن بە هەماهەنگیی بەرپرسانەوە و لەچوارچێوەی دەستووردا گلەیی لە بەرپرسان بکەن.

ناوبراو گوتیشی خۆپیشاندانی نادەستووری دەبێتە هۆی ئازاردانی هاووڵاتییان و نابێت هەلقۆستنەوە لە گردبوونەوە یاساییەکانیش بکرێت چوونکە بێگومان هیچ هاووڵاتییێکی ئێرانی حەز بە بشێوە و خەسار دان لە سامانی گشتی ناکات.

تەجەری زیادی کرد: هاووڵاتییان داواکەیان ڕەوایە و نابێت ڕێگە بدرێت چەند کەسێک هەلەکە بقۆزنەوە و ناڕەزاییەکە بە لاڕێدا بەرن و خەسار لە دارایی و سامانی گشتی بدەن.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی یاسایی لە پەڕلەمانی ئێران لە کۆتاییدا وەبیری هێنایەوە: کەسانێک هەن کە ڕێبازیان لە خۆپیشاندەران جیاوازە و دەبێت حیسابێکی جیاوازیان بۆ بکرێت و لە خۆپیشاندەران جیا بکرێنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.