گفتگو 2018-01-01 05:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆمیسیۆنی ئاوەدانکاریی پەڕلەمان:

ناهێڵین پڕۆژەیاسای بودجەی 97 بە زیانی هاووڵاتییان بشێکتەوە

بەشی ئێران- شادمێهر کازم زادە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێو خۆی وڵات وتی وریای پیلانی دووفاقیکەری ئەم ڕۆژانە بین. پەڕلەمان ئیزن نادات هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی و یارانەکان بە زیانی هاووڵاتییان بشێکتەوە.

کوردپرێس- شادمێهر کازم زادە نونێەری خەڵکی ئیلام لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: دۆخی ئابووریی ئێستا لەبار نییە و خەڵکی ناڕەزان لەو دۆخە بەڵام هەر ئەم خەڵکە بەردەوام لەگەڵ حکوومەت بوون و لە بەرانبەر کێشەکاندا خۆڕاگرییان نوناندوووە.

ناوبراو تیشکی خستە سەر گران بوونی نرخی بەنزین و وتیشی: لە بڕگەی 18ی پڕۆژەیاسای بودجەی 97دا باسی هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی کراوە بەڵام هێشتا ئەو ڕەشنووسە لە کۆمیسیۆنی وزەدا پەسەند نەکراوە و ئەو کۆمیسۆنە پڕۆژەیاساکەی ڕەت کردۆتەوە.

کازم زادە زیادی کرد: لە وردەکاریی بودجەی 97دا باسی زۆر لە سەر بڕینی پشکی یارانەی چەند چینێکی کۆمەڵگا کراوە کە وێ­دەچێت ئەو بابەتەش بەتەواوەتی بسڕدرێتەوە. بەڵام هەندێک کەسیش هەن کە لەو بارەیوە زانیاریی هەڵە بە هاووڵاتییان دەدەن.

نوێنەری ئیلام ئەوەشی دووپات کردەوە کە بە جیددەوە بەرگری لە مافی هاووڵاتییان دەکات و وتیشی: ئەرکی ئێمە لە پەڕلەمان ئەوەیە کێشەکان چارەسەر بکەین و ئەو کەسانەش لە دەوەڵەتدا پۆستیان هەیە دەبێت یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی کێشەی ئەو خەڵکە چارەسەر بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.