گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ی تورکیا له واشنتۆن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 4ی نۆڤێمبێری 2017 کۆمه‌ڵێک ناڕازی به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هه‌مبه‌ر درێژه‌ی زیندانی کرانی یه‌ک ساڵه‌ی هاوسه‌رۆکانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ و نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌و پارته له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ی تورکیا له واشنتۆن گردبوونه‌ته‌وه و داوای ئازاد کردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره کوردانه ده‌که‌ن. خه‌ڵکی ناڕازی ئاڵا و وێنه‌ی نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و دروشمی ئازادی و دیموکراسی ده‌ڵێنه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن هه‌مبه‌ر یه‌ک ساڵ زیندانی کرانی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی تورکیا.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ هێزی دژه‌تیرۆری تورکیا ساڵی ڕابردوو ده‌مه‌وبه‌یانی 4ی نۆڤێمبێری 2016 هاوکات هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ماڵی نوێنه‌رانی گه‌لی تورکیا و 9 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و له‌وان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغیان ده‌ستگیر کرد. ئێستاش سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی یه‌ک ساڵ له به‌ندکرانیان دادگه‌ی هه‌ندێک له‌و نوێنه‌رانه به تایبه‌ت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش حوکمی یه‌کلاییی ده‌رنه‌کردووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران