بە هۆی لێکدانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگای هەرسین بۆ بێستوون 6 کەس کوژران
بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکیی پارێزگای کرماشان ڕای گەیاند: بە هۆی لێکدانی دوو ئۆتۆمبێلی زانتیا و ئاڕدی لە ڕێگای هەرسین بۆ بێستوو 6 کەس کوژران.
ئەکبەر ئازادی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وتی: لەو ڕووداوە خوێناوییەدا کە لە ڕێگای هەرسین بۆ بێستوون ڕوویدا 6 کەس کوژران.
ئەکبەر ئازادی بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکیی پارێزگای کرماشان زیادی کرد: کاتی ڕوودانی ئەو لێکدانە کاتژمێر 16:45 ڕۆژی هەینی 12ی خەزەڵوەر بووە.
ناوبراو درێژەی دا: 5 کەس لە کوژراوەکانی ئەو ڕووداوە پێش گیشتنی ناوەندی فریاکەوتن گیانی خۆیان لە دەست داوە و ئەوی دیکەش بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە لە نێو ئەمبۆڵانسەکەدا گیانی لە دەست داوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران