ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌کان وه‌درۆ خرایه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕه‌تی کرده‌وه هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دامه‌زرانی هێزی هاوبه‌ش له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و ده‌روازه سنوورییه‌کان ڕێککه‌وتبن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر له لێدوانێک بۆ ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"ی له‌نده‌ن و له کاردانه‌وه به تۆمه‌ته‌کانی به‌غدا دژ به هه‌ولێر که گوایه هه‌ولێر له ڕێککه‌وتنه‌کانی خۆی و به‌غدا سه‌باره‌ت به کۆنتڕۆڵی ناوچه جێناکۆکه‌کان وتی: به‌غدا ژماره‌یێک مه‌رجی دژواری بۆ ده‌وڵه‌تی هه‌رێم داناوه و هه‌وڵ ده‌دات مه‌رجه‌کان به سه‌ر کورددا بسه‌پێنێت.
ئه‌مینداری گشتیی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌کات هیچ ڕێککه‌وتنێک له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ نه‌کراوه و ڕوونی کرده‌وه: تێکڕای ناوچه جێناکۆکه‌کان له خانه‌قینه‌وه تا زاخۆ شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌ربازییان تێدا بووه.
ناوبراو وتیشی: دۆخی ئه‌و شوێنانه ئاڵۆز و له ئاستی ته‌قینه‌وه‌دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران