خبر 2017-09-11 09:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نامەی دەمیرتاش بۆ سیاسەتوانان، هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنیی تورکیا؛

تەنانەت ئەگەر پشتگیری لە بیرۆکەی پارتی دیموکراتیکی گەلان ناکەن، پاڵپشتی عەدالەت بن

بەشی تورکیا- دەمیرتاش لە نامەیێکدا بۆ سیاسەتوانان، هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی تورکیا ئاماژەی دا بە نایاسایی بوونی هەڵوەشاندنەوەی حەسانەی یاسایی و زیندانی بوونی نوێنەرانی پارتەکەی و داوای کرد سەرەڕای دژایەتیی ئەو چالاکوانانە لەگەڵ سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان پشتگیریی عەدالەت بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە نامەیێکدا بۆ هەزار چالاکی مەدەنیی تورکیا دەنووسێت: "تەنانەت ئەگەر پشتگیری لە بیرۆکەی پارتی دیموکراتیکی گەلان ناکەن و پاڵپشتی لە چالاکیی سیاسیی ئەو پارتە ناکەن، پاڵپشتی عەدالەت بن."

لەو نامەیەدا هاتووە: نوێنەرانی گەل نابێت بە بۆنەی ڕادەربڕینیان لە پەرلەمان، سزا بدرێن؛ تێکڕای ئەو دۆسیانەی بۆ ئێمە تۆمار کراوە بە بۆنەی ڕادەربڕینی ئێمەیە لە پەرلەمان. بەپێی یاسای بنەڕەتیی تورکیا تەنانەت بۆیان نییە هەمبەر نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا بە دواداچوونیان هەبێت چ بگات بەوەی دەستگیر و زیندانیان بکەن.

لە درێژەی نامەکەدا دەمیرتاش دەڵێت: پووچەڵ کردنی حەسانەی یاسایی لە نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا هەڵەیێکی ئاشکرایە. پێشێل کردنی یاساکان بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەنجانم دراوە و تەنیا بۆ نوێنەرانی پەرلەمان نەبووە بەڵکوو 85 شارەوانی سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان و ئەندامانی ئەو پارتە کە زۆرتر لە 2 هەزار کەسن لە یەک ساڵی دواییدا زیندانی کراون. ئەمە پڕۆسەیێکی یاسایی نییە بەڵکوو پڕۆسەیێکی سیاسییە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.