خبر 2017-09-11 09:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاراتەکاری کرماشانی میداڵیای برۆنزی کاپی ئەڵمانیا مسۆگەر دەکات

بەشی کرماشان- سەعید ئەحمەدی کاراتەکاری کرماشانی میداڵیای برۆنزی کێبەرکێی کاپی جیهانیی ئەڵمانیای مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید ئەحمەدی وەرزشوانی کێشی ژێری 67 کیلۆ و ئەندامی تیمی نەتەوەیی، لە شەشەمین خولی کێبەرکێی کاپی جیهانیی کاراتای ئەڵمانیادا پاش شکست دانی ڕکابەرەکانی لە شیلی، لۆکزامبۆرگ، کازاخستان، تورکیا و فەڕانسا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە ڕکابەرێکی ژاپۆنی دۆڕاندی و لەگەڵ تۆماس جوردەنی بەریتانی ڕووبەڕوو بوویەوە و بە دەرەنجامی 6 بە سیفر شکستی پێهێنا و میداڵیای برۆنزی بە دەست هێنا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.