ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت مۆڵه‌ت به به‌غدا بدات بۆ جووڵه‌کردن به هێز
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد هێشتاکه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و گفتوگۆی ئێستا و ته‌نانه‌ت دیداری ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ناوبراو نه‌یتوانیوه بارزانی له‌م کاره پاشگه‌ز بکاته‌وه و ده‌ریبڕی: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دژ به به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستانن و ئه‌م بابه‌ته به‌ستێنی ده‌رکردنی بڕیارنامه‌ی دژ به‌م گشتپرسییه به پێدانی مۆڵه‌ت به به‌غدا ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له هه‌رێم به ئامانجی پێش‌گرتن له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گشتپرسییه.
ناوبراو وتیشی: باشترین بژارده له به‌رانبه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌یه که سکاڵایێکی دژ به مه‌سعوود بارزانی بۆ دادگه‌ی فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گشتپرسی به‌رز بکرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران