خبر
2022-04-25 07:09
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئەمریکا لەسەر تۆپباران کردنی کۆبانی و گرێ سپی لەلایەن تورکیاوە هاتە دەنگ
بەشی سووریا- دوای ئەوەی دوێنێ سنووری ژمارەیەک گوند لە کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کران باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سووریا هاتە دەنگ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سووریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردوەتەوە و باسی لەوەکردووە، نیگەرانن لەو راپۆرتانەی باس لە تۆپبارانکردنی کۆبانێ دەکەن و ئیدانەی کوژرانی هەرهاوڵاتییەک دەکەن بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە چڕبکەنەوە و گرژییەکانی نێوانیان رابگرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە سنووری ژمارەیەک گوند لە کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کران، بۆردوومانەکەش کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکەی لێکەوتەوە، هەسەدەش تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە ئەنقەرە بە تۆپبارانەکان تۆمەتبار دەکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران