شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2022-04-25 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی مووشەکی کرایە سەر سەربازگەیەکی تورکیا

بەشی تورکیا- لە نەینەوا بە شەش مووشەک هێرش کرایە سەر سەربازگەی زێلکانى تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە شەش مووشەک هێرش کرایە سەر سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سێ لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتنە خوارەوە کە لە دووڕییانی عومەرقاپچی سەر بە ناحیەی باشیک ئاراستە کرابوون، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرچاوە: ناس کود

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە