خبر
2021-10-26 14:58
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
15 هەزار مەتری سێجا داری قاچاخی لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستی بەسەردا گیرا
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەبایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند 15 هەزار و 200 مەتری سێجا داری قاچاخ لەو پارێزگایە دەستی بەسەردا گیرا و 37 کەسی تۆمەتباریش دەستبەسەر کران.
کوردپرێس:
هادی قاسمی بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئێستا 15 هەزار و 200 مەتری سێجا داری قاچاخ لە پارێزگاکە کەشف کراوە و 37 تۆمەتباریش لەو بارەیەوە دەستبەسەر کراون.
قاسمی بە شێوەیێکی جیدی هۆشداریی دا کە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ قاچاخچییانی دار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەکرێت و گوتیشی: پاراستنی دارستانەکان ئەرکی نیشتمانیی ئێمەیە و مامەڵەی یاسایی و توند لەگەڵ قاچاخچییانی داری دارستانەکان دەکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران