خبر
2021-10-24 14:57
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
موقتەدا سەدر: هیچ وڵاتێک بۆی نییە دەستێوەردان لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراقدا بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هەموو دەست تێوەردانێكی هەرێمی و نیودەوڵەتی لە كاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەكەینەوە بەتایبەت لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ و جەختی لەوە کردەوە، کە دانوستانەکان یان ناڕەزاییەکان بۆ ئەنجامەکانی ئەم دواییە تەنیا ململانێیەکی دیموکراتییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە توویتێكدا لە توویتەری خۆی نووسیویەتی: ئێمە بەدوای پتەو کردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دەبین کە دەستیانوەرنەداوە لە کاروباری ناوخۆی عێراق و کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی پرۆژەی ئەمنی و ئابووری و ڕۆشنبیری و تەندروستی و پەروەردەیی و پیشەسازی لە هەموو ئاست.
سەدر دەشڵێت: بۆ ڕێگری لە دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ لە ئاستێكی بەرزدا گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین، ئەگەر بەدەم بانگەوازەكەمانەوە نەیەن ئەوا پەنا بۆ كاری دبلۆماسی و نێودەوڵەتی دەبەین.
رێبەری رەوتى سەدر هۆشداری دایە وڵاتان لە دەستوەردان لە عێراق وتی: ئەوانەی دەستێوەردان لە عێراق دەكەن ئەگەر واز نەهێنن ئەوا پەیوەندییە ئابووری دبلۆماسییەكانمان لەگەڵیاندا كەم دەكەینەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران