شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-24 05:54 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی سووریا و سەرۆکی مۆساد کۆ بوونەتەوە

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ ڕۆمان گۆفمان سەرۆكی مۆسادی ئیسرائیل لە هەوڵێكدا بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیب كۆ بووەوە.

کوردپرێس: ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ڕۆژی یەکشەممە بڵاویكردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕۆمان گۆفمان، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) ئەنجامداوە، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیب.

ئەکسیۆس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، کۆبونەوەکە چەند ڕۆژێک دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زوھور لە باکوری سووریا هاتوە، کە گرژییەکی توندی لە نێوان هەردو وڵاتدا لێكەوتوەتەوە.

ڕاپۆرتەکە شوێنی ئەنجامدانی کۆبونەوەکە یان وردەکاری گفتوگۆکان و ئەو لایەنەی کە ڕێکیخستووە ئاشکرا نەکردوە. هەروەها نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیکردوەتەوە لێدوان بدات، لە کاتێکدا وتەبێژێک بەناوی شەیبانی وەڵامی داواکاری ماڵپەڕەکەی بۆ کۆمێنت نەداوەتەوە.

ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕێڕەوی فڕین و عەمبارەکانی بنکەی ئەبو زوھوری بۆردومان کرد، بە بەکارهێنانی لانیکەم هەشت بۆمب، بەپێی "ئەکسیۆس". هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بریندار ببێت.

لەبارەی هۆكاری هێرشەكەوە ئیسرائیل باسی لەوەكرد كە هەوڵدەدات ڕێگری لە جێگیربونی سەربازی تورکیا لە بنکەکەدا بکات، و ڕایگەیاند کە دیمەشق خەریک بو ڕێگە بدات هێز و سیستەمی سەربازی تورکیا لەوێ جێگیربكرێت.

لایخۆیەوە شەیبانی بونی هەر پلانێکی بۆ دروستکردنی بنکەی تورکی یان بڵاوکردنەوەی هێزەکانی تورکیا بە شێوەیەکی هەمیشەیی ڕەتکردەوە، و جەختی کردەوە کە کارە بەردەوامەکان تەنها سنوردار بون بە نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکە بۆ بەکارهێنانی لەلایەن هێزی ئاسمانی سووریاوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا دانییەوەدانا کە ئەفسەرانی تورکیا پێش هێرشەکە سەردانی بنکەکەیان کردوە، بەڵام وتی، سەردانەکە لە چوارچێوەی هاوکاری لە مەشق و ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی شارەزاییدا بووە.

شەبانی جەختی لەوەکردەوە کە دیمەشق هێشتا گرنگی دەدات بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل، سەرەڕای تۆمەتبارکردنی تەلئەبیب بە پاشەکشەکردن لەو لێکتێگەیشتنانەی لە کاتی دانوستانەکانی پێشودا پێی گەیشتبون.

کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی خێرای پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی نێوان هەردوو لایەن، لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگری لە گۆڕانی ناکۆکییەکان سەبارەت بە بونی ئەگەری تورکیا لە سووریا بۆ ڕوبەڕوبونەوەیەکی فراوانتر.

دوای هێرشەكە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی واشنتن لە ئەنقەرە، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X"، هێرشەکانی ئیسرائیلی پشتڕاستکردەوە و نوسیویەتی، "هێرشە ئاسمانییە پشتڕاستکراوەکانی ئیسرائیل بۆسەر بنکەی ئاسمانیی ئەبو زوھور لە پارێزگای حەلەب، تەنیا دۆخەکە ئاڵۆز دەکات و هیچ خزمەتێک بە سەقامگیریی ناوچەکە ناکات."

باراک جەختیشی کردەوە لەوەی واشنتن هانی تەواوی لایەنەکان دەدات کە گفتوگۆی ژیرانە و لۆجیكی بخەنە پێش روداوە سەربازییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە